ڕه‌واء دلێمی: كه‌سانی بێ‌تاوان له زیندانه‌كانی عێراق ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن
نوێنه‌ری كه‌سوكاری زیندانیان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌سانی بێ‌تاوان له زیندانه‌كانی عێراقن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و گێچه‌ڵیان پێ ده‌كرێت؛ ده‌شڵێت، چه‌ندان كه‌س له عێراق به نهێنی له سێداره ده‌درێن و ژماره‌یان زۆره.
ڕۆژی دووشه‌ممه 15ـی ته‌ممووزی 2024، ڕه‌واء دلێمی، نوێنه‌ری كه‌سوكاری زیندانیان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هیچ چاكسازییه‌ك له‌ناو زیندانه‌كانی عێراقدا نییه، به‌ڵكوو قه‌رباڵغییه‌كی زۆر له زیندانه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ماڵباته‌كانیان.
ڕه‌واء دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ناو زیندانه‌كاندا تاوان ڕوو ده‌ده‌ن، بۆ نموونه مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌برێته ناو زیندانه‌كان و ده‌ستی زیندانییه‌كان.
نوێنه‌ری كه‌سوكاری زیندانیان باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پرسی عه‌شیره‌تگه‌رایی یاخود به تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ریش زیندانی كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه له زیندان كۆ كراونه‌ته‌وه كه به تیرۆر تۆمه‌تبارن.
ناوبراو گوتیشی، كه‌سانی بێ‌تاوان له زیندانه‌كانی عێراقن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن. ڕوونیشی كرده‌وه، پێویست بوو حكوومه‌تی عێراق پله‌به‌ندی بۆ زیندانه‌كان دابنێت، به شێوه‌یه‌ك جۆری تاوانه‌كان پۆلێنبه‌ندییه‌كه دیاریی بكات.
ڕۆژی دووشه‌ممه 15ـی ته‌ممووزی 2024، ئەحمەد لەعەیبی. گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، ڕەتیکردەوە وەزارەتەکەی سزای لە سێدارەدانی نهێنی لەناو زیندانی حوت جێ بەجێ کردبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەشڵێت، بەهیچ جۆرێک سزای لە سێدارەدانی نهێنی لەناو زیندانی حوت جێ بەجێ نەکراوە، ئەو کەسانەشی ئەو هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە دەستی سیاسیان لەپشتە.
ئەحمەد لەعەیبی گوتیشی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکاری یاسایشی دژی ئەو سایت و لایەنانە دەگرنەبەر کە ئەو هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە.
موهه‌نه‌د خه‌زره‌جی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوای كاراكردنه‌وه‌ی حوكمی له سێداره‌دان ده‌كات و رایگەیاند، ڕۆژانه 14 دۆلار له بودجه‌ی گشتی بۆ خۆراكی هەر سزادراوێک به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت.
خه‌زره‌جی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌ندینخانه‌كان پڕن له‌وانه‌ی كه به‌تۆمه‌تی تیرۆر سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه و بە بیانووی سیاسی، هێشتا بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌نێویاندا 327 سزادراوی سڤیلی تیرۆریستی تێدایه.
لەلایەکی دیکەوە، قاسم غەراوی شرۆڤەکاری سیاسی بەکوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو: زیاتر لە 25 هەزار سزادراو لە زیندانەکانی عێراقدان کە ژمارەیان 28 زیندانە و بەشێک لە دۆسیەکانیش ڕەهەندی سیاسی‌یان لەپشتەوەیە، بۆیە پێویستییان بە بڕیاری دادپەروەرانە هەیە بۆ یەکلایی کردنەوەیان.