توركیا: ئێمە دژی پەیەدەین بەڵام دژی كورد نین

"بەهیچ شێوەیەک ئاگربەست لەگەڵ یەپەگە قبووڵ ناکەین"

K24 - ھەولێر

حکوومەتی تورکیا رایگەیاند، ئەوان دژی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)ن و دژی کورد نین و ئۆپەراسیۆنەکەشیان لە نێو خاکی سووریا لە دژی کورد نییە و تەنیا پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانە لە گرووپە توندڕەوەکان.

عومەر چەلیک، وەزیری کاروباری یەکێتی ئەوروپا لە حکوومەتی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە نێو خاکی سووریا، رایگەیاند ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا لە سووریا بەردەوام دەبن.

گوتیشی: "بەهیچ شێوەیەک ئاگربەست لەگەڵ یەپەگە قبووڵ ناکەین".

باسی لەوەشكرد: "سیاسەتی پەیەدە لە بەرژەوەندی کورد نییە و ئەو کەسەی ئەمڕۆ پەیەدە بەکاردێنێت سبەی داعشیش بەکاردێنێت".