هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئەیاد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ویفاقی نیشتمانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی كوردستان24 كه له لایه‌ن دلۆڤان عیماده‌ددین كراوه، تیشك ده‌خاته سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و دۆخی سیاسیی و ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه و شنگال و چه‌ند پرسێكی دیكه. عه‌للاوی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به گرنگ ناو ده‌بات و پێی وایه هه‌نگاوێكی نوێیه بۆ چاره‌كردنی ه‌ندێك له پرس و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، نه‌خاسمه كه په‌یوه‌ندییان به ده‌ستووره‌وه هه‌یه.
كوردستان24: دوایین سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسی و لایه‌نه سیاسییه‌كان چۆن ده‌بینن؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: ڕاستییه‌كه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌كه‌یه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ عێراق، نه‌ك دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌كان. ئه‌مه یه‌كه‌میان. دووه‌م: سه‌ردانه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌ڵوێستی عێراقی له‌باره‌ی پرسی كوردی یه‌ك خسته‌وه، ئه‌مه‌ش شتێكی باشه. جووڵه‌ییه‌كیش به‌ره‌و پێشه‌وه له ئارادایه و هه‌ڵبه‌ته برای به‌ڕێزم مه‌سعود بارزانی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردم، دوای كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانی، لێم پرسی كۆبوونه‌وه‌كانت چۆن بوون؟ گوتی: زۆر له‌گه‌ڵیان ئاسووده‌م. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ئه‌و بۆ چاره‌ی كێشه‌كان چووه، نه‌ك به‌دوای كێشه‌دا بگه‌ڕێت و نه‌چووه هه‌ڕه‌شه و ده‌مه‌قاڵێ بكات. بۆیه پشتیوانی له مه‌سعود بارزانی برام ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵیدام، خۆیشی ئه‌وه زۆر باش ده‌زانێت. له كاتی قسه‌كردنمان پرسیارم لێ كرد: تا چه‌ند له كۆبوونه‌وه‌كان ڕازی بوویت؟ گوتی: من به شێوه‌یه‌كی گشتی له كۆبوونه‌وه‌كان ڕازی بووم. گوتی: هه‌ر چه‌نده نائاماده‌یی تۆ كاریگه‌ری ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو له كۆبوونه‌وه‌كان ڕازی بم.
كوردستان24: پێشتر جه‌نابتان و سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ندێكی دیكه له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كی زۆر بوون، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی حوكم بوون، سه‌ركرده سیاسییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێسته چۆن سوود له‌و ئه‌زموونه ئێوه وه‌ربگرن؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: بۆت باس ده‌كه‌م. هه‌ڵبه‌ته هه‌وڵم دا ناكۆكی له نێوان پارتی و یه‌كێتی و له نێوان سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانیدا نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها به بافڵیشم گوت: كاتی خۆی ته‌نیا دوو سه‌ركرده له كوردستان هه‌بوون، یه‌كێكیان ناوی جه‌لال تاڵه‌بانی بوو و ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی مه‌سعود بارزانی بوو. جه‌لال تاڵه‌بانی چووه‌ته به‌ر ره‌حمه‌تی خودا و مه‌سعود بارزانیش ماوه‌ته‌وه. ئێوه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی مه‌سعود بارزانی نه‌بن، ناتوانن پێش بكه‌ون و نایشتوانن كێشه‌كانتان چاره بكه‌ن. من تا ئێسته‌یش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م هه‌یه. مه‌سعود بارزانی له كوردستان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ڕه‌نگه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕۆژه و شتێكیش ڕوو بدات. بۆیه پێم وایه، چوونی ئه‌و بۆ به‌غدا، زۆر گرنگ بوو و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بێت و ڕوون و ڕوونتر ده‌بێت. ئینشائه‌ڵڵا ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌رێنی ده‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی من ده‌یناسم، مه‌سعود بارزانی پیاوێكی نه‌رمونیانه، بۆ هه‌ر كه‌سێك كه نه‌رمی بوێت و ڕه‌قیشه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه پێویستیی به ڕه‌قی بێت، به‌ڵام دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و هه‌رگیز به‌دوای كێشه‌وه نییه، به‌ڵكوو به‌دوای چاره‌دا ده‌گه‌ڕێت.
كوردستان24: ئایا له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا تیشك خرایه سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كان، یاخود پێشهاته هه‌رێمییه‌كانیش باس كران؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: نه‌خێر، به‌ڵكوو هه‌م ناوخۆیی و هه‌میش هه‌رێمایه‌تی، هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه گرێدراون.
كوردستان24: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێكتان دا و گوتتان بارودۆخی عێراق خراپه و له لێواری ڕووخانه و له‌وانه‌یه له هه‌ر كاتێكدا بته‌قێته‌وه. هۆكار و پاڵنه‌ری ئه‌م لێدوانه‌تان چی بوو و سه‌رچاوه‌ی له چییه‌وه گرتووه؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: به دڵنیاییه‌وه هۆكار هه‌ن، هۆكاره‌كانیش وه‌ك خۆت ده‌زانیت، ئێمه چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیمان له عێراق هه‌یه، ئێمه شیعه، سوننه، كورد، توركمان مه‌سیحیمان هه‌یه. جا سه‌یره، هه‌موویان دابه‌ش و په‌رشوبڵاو بوونه. كورد دابه‌ش بوونه، شیعه و سوننه‌ش دابه‌ش بوونه، ته‌نانه‌ت كریستیان و توركمانه‌كانیش دابه‌ش بوونه. بۆیه پشكپشكێنه له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی بونیات نراوه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت. ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی ڕاست نییه. په‌تا و نه‌خۆشییه‌كه لێره‌دایه، كاتێك بواری ناوخۆ ده‌رگه‌ی به ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقیدا كرده‌وه و سیسته‌می ناوخۆییش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ستنیشان كرا، ئه‌و كات پێی ده‌گوترێت سیسته‌می هاووڵاتیبوون له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و ئه‌و كات ئه‌و كێشانه‌یش كۆتاییان دێت، پارتریاركی كریستییانه‌كان له كار دوور خرایه‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا دواتر گه‌ڕایه‌وه، ئه‌گه‌رنا كریستییانه‌كان كێشه‌یان له نێوان خۆیاندا نییه.
كوردستان24: به بۆچوونی تۆ هۆكاری ئه‌م كێشانه پشكپشكێنه‌ی تائیفییه؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بریتییه له پشكپشكێنه.
كوردستان24: ئایا هۆكاری دیكه‌یش هه‌یه؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: هه‌ڵبه‌ته هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن. ئه‌گه‌ر مافی كورد پێی نه‌ده‌ن، ئایا ئه‌مه‌یش هۆكار نییه بۆ ئه‌وه‌ی كورد داوای مافه‌كانی بكات؟ هه‌میشه له هه‌موو به‌یاننامه‌كانمدا ده‌ڵێم: پێویسته پرسی كورد به ڕاست و دادپه‌روه‌رانه چاره بكرێت.
كوردستان24: ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كاریان به ده‌ستوور كردووه؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: نه‌خێر، هه‌رگیز نه كاریان به ده‌ستوور كردووه و نه په‌یوه‌ندیشیان به جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌وه هه‌بووه. سه‌یركه با باسی ئه‌وه بكه‌م، ده‌ستوور چه‌ندان خاڵی تێدایه پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه، هه‌ندێك خاڵی دیكه‌یش هه‌ن، ناڵێم ده‌بێت هه‌موار بكرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندێك بڕگه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یان بۆ زیاد بكرێن كه هه‌مووان ڕازی بكات.
كوردستان24: ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و ماددانه‌ی كورد ده‌یه‌وێت جێبه‌جێ بكرێن، جێبه‌جێ نه‌كراون، بۆ نموونه مادده‌ی 140؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: به‌ڵێ، جێبه‌جێ نه‌كراون، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر تێبینیت كردبێت له هه‌موو به‌یاننامه‌كانماندا كه نووسینگه‌كه‌مان بۆی ناردووی، گوتوومانه: پێویسته كێشه‌ی كورد چاره بكرێت.
كوردستان24: كورد ده‌ڵێت كێشه‌كان به ده‌ستوور چاره ده‌بن، كه‌واته له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، باس له ده‌ستوور كراوه و هیچ نه‌بێت سه‌ركرده‌كانی هه‌ندێك له مادده‌كانی ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ بكه‌ن؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: ڕاستییه‌كه‌ی هه‌میشه و به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت. هه‌روه‌ها پێم وایه سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌سته‌به‌رێكی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه له‌سه‌ر تاوتوێكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور.
كوردستان24: هه‌موو جار ده‌مانبینی كاتێك هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵی چاره‌كردنی كێشه‌ی هێزه عێراقییه‌كانیان ده‌دا، دواتر هه‌ر ئه‌و هێزانه كاتێك له ناكۆكییه‌كان ته‌واو ده‌بوون، ناكۆكییه‌كانیان بۆ ناكۆكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌گواسته‌وه، كه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌مه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه و هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: ئه‌و ململانێیه به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه خراپی له هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كه‌دا هه‌یه. من پێیان ده‌ڵێم: یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت وه‌ك هاووڵاتیی پله یه‌ك وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن، یانیش كۆتایی به بابه‌ته‌كه بهێنن. چۆن! واته له‌گه‌ڵ یه‌ك داده‌نیشن و به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌سه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێك بێت كار بكه‌ن. چه‌ندان جار ئه‌مه‌م گوتووه. ڕاستییه‌كه‌ی شتێكت پێ ده‌ڵێم، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه هه‌ڵبگرێت ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ڵیده‌گرین. ده‌زانیت عێراق عێراقه و كوردیش كورده. كورد به‌شێكه له عێراق. كورد تاكه نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته له جیهان، به‌ڵام كورد هێزێكه بوونی هه‌یه. جا پێویسته حكوومه‌تی عێراق به‌و چاوه سه‌یری خۆی بكات، كه باوكی هه‌موو عێراقییه‌كانه و جیاوازی له نێوان هاووڵاتیانی عێراقیدا نه‌كات.
كوردستان24: تا ئێسته چاره‌ی كێشه‌كان به ته‌واوه‌تی نابینرێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، چاره‌ی به‌رده‌م كورد چییه؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: چاره‌سه‌ری له به‌رده‌م كورد، ئه‌وه‌یه كه جارێكی دیكه دۆخه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه. من هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌ی خۆم ده‌ده‌م، به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر پرسی كورد. هۆشداری ده‌ده‌م كه عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و ڕووداوی گه‌وره و نوێ ده‌نێت، له‌وانه‌یشه بگاته شه‌ڕی ناوخۆیی و هێشتایش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی خۆمم.
كوردستان24: له‌م كاته‌دا محه‌ممه‌د شییاع سوودانی هه‌وڵی چاره‌كردنی كێشه‌كانی عێراق ده‌دات، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئاسته‌نگ ده‌خرێته به‌رده‌می، بۆچوونتان له‌م باره‌وه چییه؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: هه‌ڵبه‌ته سوودانی هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان چاره بكات، به‌ڵام سوودانی ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌رییه فره‌وانه‌ی نییه. شه‌قامی سوودانی به ده‌ست چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌یه. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆیشی له‌سه‌ر ناكۆكییه، واته ڕه‌وتێكی ڕێكوپێكیان له كاركردندا نییه و گوێ به ڕێككه‌وتنه‌كان ناده‌ن، له‌وانه‌یش بۆ پرسی كورد.
كوردستان24: پێت وایه كورد ده‌بێت ڕۆڵێكی گه‌وره‌تری پێ بدرێت له به‌غدا؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڕۆڵه‌یشیان زۆر گرنگ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كه‌یش گرنگ بێت، به دڵنیاییه‌وه كاره‌كانیش یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی دیدگه‌كان. بۆیه پێشنیازم كرد و ئێسته‌یش پێشنیاز ده‌كه‌م، كه پێویسته ڕێككه‌وتنێك بكرێت، كورد و حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نی حكوومه‌تی هه‌رێمیش تێیدا بن.
كوردستان24: بارودۆخی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان چۆن ده‌بینن، به تایبه‌تی شنگال كه میلیشیای لێیه و كۆنترۆڵیان كردووه و خه‌ڵكه‌كه‌یشی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: ئێزدییه‌كان لێقه‌وماون و له‌گه‌ڵیان هاوسۆزم، وه‌ك ده‌شزانی ڕووبه‌ڕووی كێشه گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
كوردستان24: چاره‌ی گونجاو بۆ شنگال چییه، نه‌خاسمه كه په‌كه‌كه و میلیشیای لێیه؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: چاره‌سه‌ره‌كه له‌وه‌دایه كه عێراق ڕێگه به بوونی هیچ میلیشیایه‌ك نه‌دات، ئه‌ویش به‌هێزی چه‌ك و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد و ئێزدییه‌كان ده‌بێت و ڕێگه به‌هیچ میلیشیایه‌ك نه‌دات له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژموونه‌كه‌یدا مامه‌ڵه بكات، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی پێویسته بیكات.
كوردستان24: چه‌ك به ته‌نیا به ده‌ست حكوومه‌ته‌وه نییه زۆر جار ده‌بینرێت به ده‌ست میلیشیاكانه‌وه‌یه. مه‌ترسی ئه‌مه بۆ سه‌ر عێراق چۆن ده‌بینن؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: زۆر مه‌ترسیداره! بۆیه پێشنیازی ئه‌وه‌م بۆ سه‌رۆك بارزانی كردووه، كه پێویسته فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه چه‌كداره‌كان پێك بهێنین، پێكهێنانی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه له‌گه‌ڵ ده‌ستووریش ناكۆك نییه. ئه‌و (سه‌رۆك بارزانی) گوتی: من ئاماده‌م دوو هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابمه‌زرێنم. منیش گوتم: خۆزگه! به‌ڵام ئه‌وه من نیم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌م، به‌ڵكوو ده‌بێت عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و بڕیاره بدات. بۆیه به عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵێ و هه‌فته‌ی داهاتوویش بڕیاره بێته لامان ئه‌و كات منیش پێی ده‌ڵێم. ئه‌مه ئه‌و كاته بوو كه دوایین وه‌زاره‌تی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێك هێنابوو. من و سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه چه‌كداره‌كان ڕێك كه‌وتین. له‌ناو ئه‌و هێزه‌دا هه‌ر یه‌ك له حه‌شدی شه‌عبی، سوپای عێراقی و پێشمه‌رگه‌یش هه‌بن.
كوردستان24: بارودۆخی سوننه‌كان له عێراق ناله‌باره، ناكۆكیی ناوخۆیی سوننه‌كان چۆن ده‌بینن؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: دوای ئه‌وه‌ی دۆخی عێراق كه‌وتووه‌ته سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌وه، ئه‌مه بووه‌ته سروشتێكی عێراقی و ڕه‌گه‌زه‌كانی ململانێیش ده‌سته‌به‌ر بوونه. كیشه‌كه‌یش چاره ناكرێت، ته‌نیا به هاووڵاتیبوونی ڕاسته‌قینه و باوه‌ڕبوون به هاووڵاتیبوون نه‌بێت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بونیات ده‌نرێت. به‌بێ ئه‌و بنه‌مایه هیچ كێشه‌یه‌ك له عێراق چاره ناكرێت و هه‌ر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پشكپشكێنه ده‌مێنینه‌وه. ئێسته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كارگوزارێك دابمه‌زرێنین، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه بێت. وه‌ك ده‌زانین كارگوزاران له توێژێكی هه‌ژارن، به‌ڵام كاتێك وه‌ك كارگوزاریش داده‌مه‌زرێندرێن، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه بێت. بۆیه به ڕای من پشكپشكێنه په‌تای عێراقه و عێراقی زۆر ئازار داوه و سته‌می زۆریشی له عێراق كردووه.
كوردستان24: ئاڵۆزی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه به تایبه‌تی دوای ڕووداووه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، عێراق چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ڕه تێوه نه‌گلێت؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: لێره‌دا هه‌ندێك ڕێگری هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق تێوه نه‌گلێت، به‌ڵام عێراق هه‌ر تێوه گلاوه.
كوردستان24: تێوه گلاوه یان نا؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: تێوه گلاوه. مه‌به‌ستت غه‌ززه‌یه وایه؟!
كوردستان24: به‌ڵێ.
ئه‌یاد عه‌للاوی: تێوه گلاوه، ئه‌ویش له‌و كاته‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ستیان پێ كردووه بۆ سه‌ر میلیشا چه‌كداره‌كان، وا نییه؟!
كوردستان24: به‌ڵێ.
ئه‌یاد عه‌للاوی: كه‌واته تێوه گلاوه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و تێوه‌گلانه كه‌م بكاته‌وه و ده‌یه‌وێت چاره‌یه‌كی مامناوه‌ندیی له نێوان هه‌ردوولا دابنێت.
كوردستان24: ئایا ده‌توانێت؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: ئێمه هیوادارین بتوانێت ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام من گومانم هه‌یه بتوانێت ئه‌و كاره بكات، چونكه ئه‌مه هه‌ندێك بڕیاری سه‌ره‌كی هه‌یه، له‌مێژه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی گفتوگۆمان له‌باره‌ی ئه‌و بڕیارانه كردووه و پێم گوت: بۆچی ئێمه ئه‌و بابه‌ته و پرسی كورد و لیژنه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستانی كوردی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی گفتوگۆ نه‌كه‌ین؟ پێم گوت: ئێمه كه‌موكووڕییه‌كی دیكه‌ی ده‌ستووریشمان هه‌یه، ئه‌وه‌یه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ڕێگه به دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه چه‌كداره‌كان نادات. ئه‌مه سه‌رنجی كاك مه‌سعودی ڕ‌اكێشا و گوتی "ئێمه ده‌مانه‌وێت پێشمه‌رگه له فه‌رمانده‌یی گشتی دابنێین، به‌ڵام ئه‌ی عه‌سائیب چی؟ حه‌شد چی؟ ئایا ئه‌وانیش دێنه ناو فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان؟" قسه‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی گشتیی و عه‌سائیب و حه‌شدیش كرد و پێم گوتن: بۆچی ئێوه ناهێنه ناو ئه‌و چه‌تره، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه ته‌واو بێت و ببێته یه‌ك ده‌زگه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان؟ پێشمه‌رگه، سوپای عێراق و ئێوه‌یش! ئێوه دوو سێ لایه‌نن و نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووان بكه‌ن.
كوردستان24: داهاتووی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق چی ده‌بێت؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: زۆر مه‌ترسیداره! كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وان له‌سه‌ر حیسابی ئێمه و عێراق كه‌وتوونه‌ته ململانێ و ڕۆژێك كورد ده‌كه‌نه ئامانج، ڕۆژێك له به‌غدا ده‌ده‌ن، ڕۆژێك له حه‌شد و ڕۆژێك له سووریا. واته ئه‌مه شتێكی ڕاست نییه و قسه‌ی دروست نین. یان ده‌بێت حكوومه‌ت ئه‌وان بوه‌ستێنێت و هۆشدارییه‌كی توندیان بداتێ، یانیش فه‌رمانده‌یه‌كی گشتی پێك بهێنێت كه ئاما ده‌بێت پشتی پێ ببه‌سترێت، به‌ڵام نه ئه‌و ده‌كات و نه ئه‌ویش ده‌كات. بۆیه وه‌ك ده‌بینین دره‌نگ یان زوو، كێشه‌كه ده‌بێته ئاماژه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی له عێراق.
كوردستان24: له وڵاتان مه‌رجه‌عی سیاسی هه‌یه، پێت چۆنه له عێراقیش ئه‌و مه‌رجه‌عه سیاسییه هه‌بێت، وه‌كوو ئه‌نجوومه‌نی حوكم، ئه‌نجوومه‌نی گفتوگۆ یانیش هه‌ر ناوێكی دیكه؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: هیچ وڵاتێك به‌بێ مه‌رجه‌عی سیاسی نابێت، ته‌نانه‌ت لێره‌یش ئێمه كه پێی ده‌ڵێن دیموكراتی، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی هه‌ر مه‌رجه‌عه. له وڵاتان ئه‌نجوومه‌نی لۆردات و ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل و نوێنه‌ران هه‌یه.
كوردستان24: ئه‌م مه‌رجه‌عه سیاسییه له عێراق چۆن بێت؟
ئه‌یاد عه‌للاوی: مه‌رجه‌عی سیاسی من ناوم ناوه ئه‌نجوومه‌نی حوكمداران. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دێت و ماوه‌یه‌كی ڕاگوزه‌ری وڵات بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به ڕێوه ده‌بات. واته چوار بۆ پێنج ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستوور ئاماده ده‌كه‌ن و ته‌فسیری ده‌ستوور ده‌كه‌ن و ده‌ستوور ته‌واو ده‌كه‌ن، هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌نێن. بۆ ئه‌وه‌ی هیچ عێراقییه‌ك هه‌ست نه‌كات سته‌می لێ كراوه، نه كورد هه‌ست بكات سته‌می لێ كراوه و نه ئێزدی و نه سته‌م له سوننه بكرێت و نه له شیعه.