پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە

لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوانیان و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكەن
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی ئەدھەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد، لەلایەن مەلا بەختیار لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ژمارەیەك لە سەركردەكانی یەكێتی پێشوازیان لێكرا و ئێستا ھەردوو شاندەكە لە كۆبوونەوەدان".

گوتیشی: "بە گوێرەی زانیارییەكان لەم كۆبوونەوەیەدا پارتی و یەكێتی باس لە پەیوەندییەكانی نێوانیان و بارودۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان و عێراق دەكەن، ھەروەھا رێگە خۆشكردن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی دەكرێت بە ئامانجی ئارامكردنی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان".