ئه‌سه‌د و كه‌سه نزیكه‌كانی ته‌نگیان به یۆئین هه‌ڵچنیوه
K24 – هه‌ولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژێر گووشار دایه بۆ پیكهێنانی كومیته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێپرسینه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی پێدانی ده‌یان ملیۆن دۆلار به كه‌سه نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئیمزاكردنی گرێبه‌ست بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ لێقه‌وماوانی ئەو وڵاتە لەناوخۆ.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ رایانگه‌یاند یۆئێن پێویستی به دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه هه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌ی گاردیان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ئاژانسه‌كانی یۆئین به ده‌یان ملیۆن دۆلار پاره‌یان به كه‌سه نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د داوه.
به‌رپرسانی پێشووی یۆئێن، دیپلۆماته‌كان، یاسادانه‌ران و به‌رپرسی دیده‌وانی مافی مرۆڤ له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربریوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه دیمه‌شق په‌یوه‌ندی به هه‌وڵه‌كانی یارمه‌تی مرۆیی یۆئێن و سوودمه‌ند بوونی له هه‌ندێ له گرێبه‌سته‌كان هه‌یه.
پێشتر رۆژنامه‌ی گاردیان له راپۆرتێكدا، په‌رده له‌سه‌ر پێدانی 13 ملیۆن دۆلاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به چه‌ند كۆمپانیا و ده‌زگایه‌كی خێرخوازی نزیك له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا لا دا كه ئه‌و كۆمپانیا و ده‌زگایانه‌ی نزیك له ئه‌سه‌د له لیستی ره‌شی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپادان.
سه‌لمان شێخ شاره‌زای كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه بۆ یۆئین كار ده‌كات رایگه‌یاند ئێستا كاتی ئه‌وه‌یە كه سكرتێری گشتی بان كی مۆن ده‌ستێوه‌ردان بكات، كه پێی وایه بابه‌تێكی زۆر جیدییه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ژیانی ملیۆنان كه‌س له سوریا رزگار كردووه كه ته‌نیا به ره‌زامه‌ندیی ئه‌سه‌د ده‌توانرا ئه‌م كاره بكرێت، كه ئاژانسه‌كانی یۆئین سنووردارن به‌وه‌ی كه ته‌نیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌توانن كاره‌كانیان له‌م وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.
وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كانمان له سوریا به‌هۆی نائه‌منییه‌كی زۆره‌وه سنووردارن، كه دۆزینه‌وه‌ی كۆمپانیا و هاوبه‌ش بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به ناوچه‌كامی ئابڵۆقه‌دراو زۆر ئه‌سته‌مه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یەك، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زیاتر له 5 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی بانكی خوێنی سوریا داوه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریایه و گومانی ئه‌وه دروستكردووه، كه به‌شێكی زۆری ئەو خوێنە راسته‌وخۆ بۆ سوپای سوریا چووه.