جارێكی دیكه بازاڕی نه‌وت داكهوتهوه
K24 - ھەولێر
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نه‌وتی یه‌ده‌کكراوی ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وت جارێكی دیكه نزمبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد.
له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕدا نرخی نه‌وت جارێكی دیكه رووی له دابه‌زین كرده‌وه و به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی پێوه‌ری برێنت بۆ 48 دۆلار و 10 سه‌نت دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساسیش بۆ 46 دۆلار و 17 سه‌نت داكهوتهوه.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی نه‌وتی یه‌ده‌کكراوی ئه‌مریكا به بڕی زیاتر له 900 هه‌زار به‌رمیل له هه‌فته‌ی رابردوو. هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاریش له بازاڕی دراوه‌كاندا نرخی زێڕی ره‌شی به‌رێژه‌ی زیاتر له 1% دابه‌زاند.