روسیا كوژرانی وته‌بێژی داعش به‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند به‌رپرسی باڵای داعش ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی له ئه‌نجامی بۆردومانێكی هوایی فڕۆكه‌ی روسی سو-34 كوژراوه.
رێكخراوی داعش پێشتر كوژرانی وته‌بێژ و به‌رپرسی خۆی له سوریا راگه‌یاندبوو، كه به‌هۆی بۆردومانێكی هه‌وایی له پارێزگای حه‌له‌ب كوژراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هێرشێكی هه‌وایی رۆژی سێشه‌ممه چەكدارانی ریكخراوی داعشی كرده ئامانج كه نزیكه‌ی 40 كه‌س بوون. كوژرانی عه‌دنانی له لایه‌ن چه‌ندین كه‌ناڵی هه‌واڵگری پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی ئه‌عماقی داعش، عه‌دنانی به‌دووه‌م كه‌سی رێكخراوه‌كه پاش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌ناو كردووه كه رۆژی سێشه‌ممه له هێرشێكی هه‌واییدا كوژراوه، به بێ ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری زیاتر رووداوه‌كه ئاشكرا بكات.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند هێرشیكی هه‌وایی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه عه‌دنانی كرده ئامانج، به‌ڵام ئه‌وكات كوژرانه‌كه پشتڕاست نه‌كردبووه‌وه، ئه‌مریكا پێنج ملیۆن دۆلار خه‌ڵات بۆ كوژران یان ده‌ستگیریكردنی دیاری كردووه.
عه‌دنانی به‌هۆی توندبوونی و شێوازی ده‌ربڕینی سه‌رنجی چه‌كداره نوێیه‌كانی داعش بۆ لای خۆی راكێشاوه و به‌رپه‌رسی ئه‌ندامه‌كانی داعش بووه كه به ته‌نیا له ئه‌وروپا ده‌ستیان به هێرشی تیرۆریستی ده‌كرد و به گورگه‌كانی ته‌نیا ناسراو بوون.
به گوته‌ی پێنتاگۆن عه‌دنانی پلاندانه‌ری سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی داعشه له ده‌ره‌وه و میدیاكانی رۆژئاوا پێیان وایه به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌واڵگری تایبه‌تی داعشه كه پلاندانه‌ری هێرشه‌كانی داعشه له ئه‌وروپا.
دوایین تۆماری ده‌نگی عه‌دنانی له مانگی ئایاری رابردوو بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا داوا له لایه‌نگرانی داعش له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات سه‌رهه‌ڵبده‌ن و ده‌ست به هێرش بكه‌ن.
عه‌دنانی یه‌كێ له كۆنترین ئه‌ندامانی داعشه، كه ناوی ته‌واوی "ته‌ها سوبحی فه‌لاحه"ـه و له دایكبووی ساڵی 1977 و خه‌ڵكی ناوچه‌ی "بنش" له شاری "سه‌راقب" له پارێزگای ئیدلبه.
له ساڵی 2005 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پارێزگای ئه‌نبار له عێراق ده‌ستگیركرا، كه ئه‌و كات به‌ناوی "ياسر خلف حسين نزال الراوی" خۆی ناساندووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌یانناسیوه، ئازادییانكردووه.