کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاردانەوەی لێکەوتووە
K24 – هەولێر:
دوای زیاتر لە 50 ساڵ لە بەشداریکردن لە سیاسەت و وەرگرتنی چەندین پۆستی هەستیار جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و تەمەن 81 ساڵ دواجار بڕیاریدا بەربژێربوونی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکشێنێتەوە، ئەمەش کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا نامەیەکی ئاراستەی گەلی ئەمەریکا کرد و کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ چوار ساڵی دیکە ڕاگەیاند.
لە نامەکەی بایدنی 81 ساڵاندا هاتووە: سوپاسی گەلی ئەمەریکای کرد، کە متمانەیان بۆ چوار ساڵ پێداوە سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان بکات. سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا باسی لە دەستکەوتەکانی وەک سەرۆکی ئەمەریکا کردووە و دەڵێت: ئەمەریکا ئێستا خاوەنی بەهێزترین ئابوورییە لە جیهان. بۆ یەکەمجار لە 30 ساڵدا، یاسای سەلامەتی چەکیان تێپەڕاندووە و بۆ یەکەمجار ئافرەتێکی ئەفریقی ئەمەریکا وەک سەرۆکی دادگای باڵا دەستنیشان کردووە.
دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم کاردانەوەی لەبارەی کشانەوەی جۆ بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: هەمووان دەیانزانی کە جۆ بایدن شیاو نییە وەک کاندیدای دیموکراتەکان دووبارە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا و دەشڵێت: شکستپێهێنانی هاریس ئاسانترە لە بایدن.
ترەمپ باسی لەوەشکردووە: بۆ ماوەیەکی زۆر ئەمەریکا بەهۆی سیاسەتەکانی بایدنەوە دەناڵێنێت و لەبارەی هەڵبژاردنی کاماڵا هاریسیش ڕایگەیاند: شکستپێهێنانی هاریس ئاسانترە لە بایدن.
هاوکات سێناتۆر دیك دۆربین، گوتی: بایدن بهرژهوهندیی ئهمهریكای ههڵبژارد. لەلایەکی دیکەوە نانسی پێلۆسی، سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی ئهمهریكا دەڵێت: پێویسته بایدن دهستبهجێ دهست لهكاربكێشێتهوه.
لای خۆیەوە سێناتۆر ئیلزابێت وڕون، ڕایگەیاند: پاڵپشتی له كامالا هاریس دهكهم. تیمی ترهمپیش گوتی: كامالا هاریس له بایدن خراپتره.
هەر لەو بارەیەوە راوێژكاری ئهڵمانیا ڕایدەگەیەنێت: ناتۆ له سایهی بایدن بههێزتر بوو.