عێراق لێكۆڵینه‌وه له دزه‌كردنی ده‌یان هه‌زار پاكستانی بۆ ناو وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت ده‌یان هه‌زار پاكستانی بۆ گه‌شتیاریی و به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار دزه‌یان بۆ ناو عێراق كردووه، هاوكات وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25ـی ته‌ممووزی 2024، ئەحمەد ئەسەدی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕاپۆرتانه ده‌كه‌ن كه ئاماژه به دزەپێکردنی 50 هەزار گەشتیاریی پاکستانی بۆ ناو عێراق ده‌كه‌ن.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی له زیادبوونی كرێكارانی نایاسایی له پارێزگاكانی عێراق ده‌ربڕیوه و به پێویستی زانیوه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له باره‌ی بوونی ئه‌و 50 هه‌زار كرێكاره پاكستانییه بكرێت كه به ناوی گه‌شتیارییه‌وه دزه‌یان بۆ ناو عێراق كردووه.
ئەحمەد ئەسەدی باسی له‌وه‌ش كردووه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لێشاوی گه‌شتیاران ڕوویان له عێراق كردووه، كه پاكستانییه‌كانیش به‌شێك بوونه و دواتر خۆیان خزاندووه‌ته ناو بازاڕه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار.
ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌وڵه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری عێراق و ده‌ستی كاری ناوخۆیی ده‌بێت. داوایشی له لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی عێراق كرد لێكۆڵینه‌وه‌ی جیددی له‌و باره‌وه بكه‌ن.