پەرلەمانتارێک: گه‌نجینه‌ی عێراق ڕۆژانه له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه تاڵان ده‌كرێت
گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه له دامه‌زراوه ئیدارییه عێراقییه‌كان ئاشكرا ده‌بێت و په‌رله‌مانتارێك جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌ندێك پڕۆژه له به‌شێك له دامه‌زراوه‌كان به 40 ئه‌وه‌نده‌ی نرخه ڕاسته‌قینه‌كانیان تۆماركراون و پاره‌ی زیاده له تێچووی پڕۆژه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه بۆ كۆمپانیاكانی سه‌ر به حزبه‌كان حه‌واڵه ده‌كرێن، كه كار بۆ ئه‌جێندای لایه‌نێكی دیاریكراو ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و به‌ڵایه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه، كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پڕۆژانه‌ش به پارێزگاره‌كان دراوه، كه گوژمه‌كه‌یان تا 6 ترلیۆن دینار ده‌چێت، به‌مه‌ش حزبه‌كان له‌سه‌ر حیسابی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن".
گه‌نده‌ڵی به‌رنامه‌ڕێژ بووه‌ته هۆی زیادبوونی سامانی هێز و حزبه سیاسییه عێراقییه‌كان. ئه‌مه گوته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و ئاشكرای ده‌كات، به‌شێك له به‌رپرسان كه له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كار بۆ ئه‌جێندای حزبی ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی گشتی، تێچووی خه‌مڵێندراوی هه‌ندێك له پڕۆژه‌كانیان به 40 ئه‌وه‌نده‌ی تێچووی ڕاسته‌قینه تۆماركردووه، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه.
یاسر حوسێنی، په‌رله‌مانتاری عێراق ئاشكرایكرد، گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئاڵۆز، ده‌ستوه‌ردراو و جۆر جیاوازه و هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر درزێك بقۆزێته‌وه، كه له ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت ده‌ستی بگاتە گه‌نجینه‌ی وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گرنگترین ئاماژه‌كانی ئه‌و ڕاستییه کە به‌م دواییانه ئاشكرابووه، له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت تێچووی خه‌مڵێندراوی هه‌ندێك له پڕۆژه‌كان 40 ئه‌وه‌نده‌ی تێچووی ڕاسته‌قینه تۆماركراوه و دواتر ئه‌و سامانه‌ی زیاد تۆماركراوه، بۆ كۆمپانیاكانی سه‌ر به هه‌ندێك حزبی سیاسیی دیاریكراو له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و دامه‌زراوه حه‌واڵه ده‌كرێت، كه دامه‌زراوه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ وڵات.
په‌رله‌مانتاره عێراقییه‌كه باسی لەوەش کرد، به‌ڵایه‌كی دیكه دۆسیه‌ی حه‌واڵه‌كردنی ڕاسته‌وخۆیه، كه له بودجه‌دا دیاریكراوه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پڕۆژانه به پارێزگاره‌كان دراوه كه گوژمه‌كه‌یان تا 6 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و گوتیشی: "حه‌واڵه‌كردنه‌كان هیچ ركابه‌ری و كوالیتییه‌كی تێدا نه‌ماوه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی لێژنه‌كانی هاوسه‌نگی نرخ كه په‌یوه‌ستن به هه‌ڵسه‌نگاندنی نرخه‌كان به‌گوێره‌ی ڕێساكانی بازاڕ هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه و له شوێنی به‌شێك له‌و لیژنانه كه‌سانی سه‌ر به حزبه سیاسییه‌كان دیاریكراون، بۆ ئه‌وه‌ی سامانی گشتی قۆرخ بكه‌ن".
حوسه‌ینی دووپاتیده‌كاته‌وه، ئێمه له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵیه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوین، كه به ڕۆژی ڕووناك و له‌به‌ر چاو و گوێی لایه‌نه حكوومییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر سامانی ده‌وڵه‌تد ده‌گرن.
ڕاشیگەیاند، گه‌نجینه‌ی عێراق له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، ڕۆژانه له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه تاڵان ده‌كرێت.