هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر ئوسترالیا دۆڕا
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018 و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2019، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 2 گۆڵی بێ‌وڵام به ئوسترالیا دۆڕا، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات له ژاپۆنی برده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شاری پێرس له ئوسترالیا یه‌كه‌مین یاریی خۆی له دواقۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نغه‌ره‌كانی ئوسترالیا ئه‌نجامدا، له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ یارییه‌كه كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا له خوله‌كه‌كانی 58 و 65 له رێگه‌ی ماسیمۆ لۆنگۆ و تۆمی گۆریتش، دوو گۆڵی یه‌ك له دوای یه‌كیان تۆمار كرد، دواجار یارییه‌كه‌یان له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیان له عێراق برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنی برده‌وه، له خوله‌كی 11 كیسۆكی هۆندای یاریزانی میلان، كۆمپیوته‌ره‌كانی ژاپۆنی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 20 ئه‌حمه‌د خه‌لیل ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئیمارات یه‌كسان كرده‌وه، هه‌مان یاریزان له گێمی دووه‌م به لێدانی سزا گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی تۆمار كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی (ئوسترالیا، ژاپۆن، سعوودییه، ئیمارات و تایلاند) یاریی ده‌كات، یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌رامبه‌ر سعوودییه ده‌بێت كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.