بارسێلۆنا پلانێكی گه‌وره‌ی بۆ مێسی هه‌یه
دوای كۆتایی هاتنی واده‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان، به‌رپرسێكی یانه‌ی بارسێلۆنا چه‌نج نهێنییه‌ك ده‌دركێنێت و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان بوو كردمان.
ئه‌لبێرتۆ سۆلێر، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌وان له ئێستادا ته‌نیا ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له یاریزانه گه‌وره‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یان بكه‌ن.
ئه‌لبێرتۆ سۆلێر ده‌شڵێت: له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان پارێزگاریمان له یاریزانه‌كانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌مان كرد، ئێستا كاره‌كانی ئێمه ته‌واو بووه، كاری داهاتوومان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی راكیتیچ و سوارێزه، پاشان مێسی.
له باره‌ی مێسییه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ی بارسا ده‌ڵێت: هه‌موومان مێسیمان ده‌وێت، پلانمان هه‌یه ئه‌و یاریزانه بهێڵینه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی خۆی ده‌یه‌وێت.
ده‌شڵێت: ئێمه ده‌مانه‌وێت مێسی هاوشێوی چاڤی هێرناندێز و كارلۆس پیۆڵ ژیانی یاریكردنیان له بلاوگرانا ته‌واو بكه‌ن، چونكه بارسا ماڵی مێسییه.
ئه‌لبێرتۆ سۆلێری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسا له باره‌ی ئینیێستاوه، ده‌ڵێت: گرێبه‌سته‌كه‌ی ئینیێستا له 2018 كۆتایی دێت، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی مێسی ده‌توانێت تا ئه‌وكاته‌ی حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بن.
بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌م وه‌رزه، بایی 122 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی كڕی كه پێكهاتوون له (لۆكاس دین، ئۆمتیتی، گۆمێز، دینس سوارێز، ئه‌لكاسێر و سێلیسین).