به‌شێكی سیسته‌می فێنككه‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌كار كه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
سیسته‌می فێنككه‌ره‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كار كه‌وتووه و گه‌شتیاران له‌كاتی چوون و هاتنیان بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات،له ناو فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌ست به بێزاری و نیگه‌رانی ده‌كه‌ن.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی نه‌بوونی فێنككه‌ره‌وه زیاتر له ده‌رگاكانی چوون و هاتندایه و له به‌شی ناوه‌وه‌ی تێرمیناڵ و (VIP) ئه‌و كێشه‌یه نییه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌وه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كه و گه‌شتیاران هه‌ست به گه‌رما ده‌كه‌ن له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌دا.
بۆ زانینی هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه ماڵپه‌ڕی "كوردستان 24" په‌یوه‌ندی به به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرد، و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كێشه‌كه په‌یوه‌سته به وێستگه‌ی "16F" و یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ی وه‌رنه‌گرتنی پرۆژه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش دوای ته‌واوكردنی له كۆمپانیای جێبه‌جێكار په‌یوه‌سته به‌و كێشه‌یه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار" داره‌وان مسته‌فا" به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی و ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند"" فڕۆكه‌خانه‌كه له "4" وێستگه‌ی سه‌ره‌كی پێكدێت كه وێستگه‌كانی(16A – 16C – 16D – 16F ) به‌ڵام له بنه‌ڕه‌ته‌وه كێشه له وێستگه‌ی "16F" دا هه‌یه كه دوو باڵی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و وێستگه‌یه،به تایبه‌تی ده‌رگاكانی چوون و هاتنی گه‌شتیاران،كۆمپانیای جێبه‌جێكاریش له‌و كێشه‌یه ئاگاداره و یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه تا ئێستا پرۆژه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه له كۆمپانیای "ماتیۆڵ جه‌نگیز" وه‌رنه‌گیراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوونی كێشه‌یه له‌و وێستگه‌یه‌دا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه چه‌ند جارێك ئه‌و كێشه‌یه دووباره بووه‌ته‌وه و ئه‌وان به‌رده‌وام كاریانكردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵ و به‌شانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه داخراووه و ده‌رفه‌تی دانانی فێنككه‌ره‌وه و ئامێری جێگره‌وه‌ی نییه، نه‌توانراوه به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكریت وه‌ك چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه كه به شێوازی دیكه چاره‌سه‌ر كراوه.
داره‌وان مسته‌فا ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌و بڕگه‌یه له پرۆژه‌كه به هه‌ڵپسێردراوی ماوه‌ته‌وه و كۆمپانیاكه‌ش ئاگاداره و خۆشیان له‌ناو كێشه‌كه‌دان، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما و هه‌بوونی گرفت له‌و وێستگه‌یه‌دا زۆر جار دووچاری ئه‌و كێشه‌یه ده‌بین.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی" ئێستا تا راده‌یه‌ك كێشه‌كه كه‌مكراوه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن و تا رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو به ته‌واوی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كرێت و ئه‌و به‌شانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه فێنك ده‌بنه‌وه.