نوێترین لێدوانی لویز دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چێڵسی
دوای ئه‌وه‌ی داڤید لویزی به‌رگریكاری به‌رازیلی له پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ یانه‌ی چێڵسی گه‌ڕایه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ ئه‌وه گه‌ڕاته‌وه تازناوی پرێمه‌ر لیگی ئه‌م وه‌رزه بۆ جلشینه‌كانی له‌نده‌ن بباته‌وه، ده‌شڵێت: ده‌بێت بیسه‌لمێنم كه هانده‌رانی چێڵسیم خۆشده‌وێت بۆیه گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
داڤید لویزی ته‌مه‌ن 29 ساڵان، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا بۆ پێگه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: زۆر تامه‌رزۆی ئه‌وه‌م جارێكی دیكه به درێسی چێڵسی له‌به‌رده‌م هانده‌رانی ستامفۆرد بریج یاریی بكه‌مه‌وه.
داڤید لویز، له هاوینی 2014 به بڕی 49.50 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، له دوایین ساتی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به 38.50 ملیۆن یۆرۆ بۆ چێڵسی گه‌ڕایه‌وه.