ڤایرۆسی فیفا یاریزانێكی ریال مه‌دریدی پێكا
له یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و به‌لجیكا كه به سه‌ركه‌وتنی ماتادۆره‌كان كۆتایی هات، ئه‌لڤارۆ مۆراتا تووشی پێكان بوو.
له خوله‌كی 23ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، مۆراتای هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، له شوێنی ئه‌و یاریزانه دیێگۆ كۆستا هاته شوێنی ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یوڤی.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا پێكانه‌كه‌ی مۆراتا ترسناك نییه و ره‌نگه به‌شداریی یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا بكات.