كانتی: مۆرینهۆ ئامۆژگاری كردم، به‌ڵام به قسه‌م نه‌كرد
ناوه‌راستكاره فره‌نسییه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسی بكات، مۆرینهۆ په‌یوه‌ندی پێوه كردووه و هه‌وڵیداوه رازی بكات كه مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڵبژێرێت.
نگۆڵۆ كانتی، یاریزانی نوێی یانه‌ی چێڵسی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاو بۆته‌وه، په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كی نێوان خۆی و مۆرینهۆ هه‌ڵده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ی رووبكه‌مه یانه‌ی چێڵسی، تووشی سۆك بووم، كاتێك مۆرینهۆ په‌یوه‌ندی پێوه كردم و ئامۆژگاری كردم له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و له مانچێسته‌ر یونایتد یاریی بكه‌م.
كانتی ده‌شڵێت: زۆر به ڕێزه‌وه گوێم بۆ ئامۆژگارییه‌كانی مۆرینهۆ گرت، ئه‌وكات كه مۆرینهۆ په‌یوه‌ندی پێوه كردم هێشتا خۆم یه‌كلایی نه‌كرد بووه، له نێوان رۆیشتنم بۆ چێڵسی و مانه‌وه‌م له لیسته‌ر سیتی تووشی دوودڵی ببووم.
كانتی گوتیشی: دواتر كاتێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی و كۆنتی، كه‌وتمه گفتووگۆ، هه‌ستێكی خۆشترم لادروست بوو، بۆیه ئامۆژگارییه‌كانی مۆرینهۆم پشتگوێ خست و چێڵسیم هه‌ڵبژارد.
كانتی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیسته‌ر سیتی بووه پاڵه‌وانی پرێمه‌ر لیگ و له هاوینی ئه‌مساڵیش به بڕی 29 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به جلشینه‌كانی له‌نده‌ن كرد، له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌شی 3 یاریی ده‌ستپێكی پرێمه‌ر لیگی بردۆته‌وه.