ئەمریكا داوا دەكات گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران تا 10 ساڵی دیكه‌ به‌رده‌وام بن

K24 - هه‌ولێر:

ھیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، داوای بەردەوامی گەمارۆكانی سەر ئێران بۆ 10 ساڵی دیكە دەكات.

پێشتر لە نێوان كۆشكی سپی و كۆنگرێس و كۆمارییەكان، لە بارەی بەردەوامی گەمارۆكانی ئێران، لەدوای رێككەوتنە ناوكییەكەی ئەو وڵاتەو وڵاتانی پێنج كۆیەك، ناكۆكیی ھەبوو، كە بەپێی یاسای گەمارۆكانی سەر ئێران، كە بە داماتوو ناسراوە، تا كۆتایی 2016 گەمارۆكانی سەر ئێران كۆتایی پێدێت.

بەڵام ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای بەردەوامی گەمارۆكان دەكەن و ھیلاری كلینتۆنی كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمریكاش پاڵپشتی لەو بڕیارەی كۆنگرێسی وڵاتەكەی كردووە.