فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دامەزرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانگەیەکی ئەندازیاریی بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ دادەمەزرێنێت و ئێستا فەرمانگەکە دەستی بەکار کردووە.
یەکشەممە 4ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی کردەوە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە فەرمانێكی وەزاریدا بڕیاری پێكهێنانی هێنانەكایەی فەرمانگەیەكی ئەندازیاریی نیشتەجێی دا بەمەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، ئێستا فەرمانگە دەستبەكار بووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ژمارە یەکی فەرمانگەی ئەندازیاریی نیشتەجێ لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ، تیمەكانی جێبەجێكاری پرۆژەكە، ڕۆژانە لە كاركردن بەردەوامن و تاكوو ئێستا کاری خاوێنكردنەوە و دامەزراندنی كارگەیەكی كۆنكرێت و وەرگرتنی ڕەزامەندیی كاركردن لە زەوییەكانی سنووری گۆپتەپە – ئاغجەلەر - قشلاغ و تەكیە ئەنجامدراون.
هاوکات فەرمانگەکە، کاری دروستكردنی پەرژینی بۆ یەكەی پاڵاوتن و تەواوكردنی ئامادەكاریی بۆ ڕووپێوكردن و دیاریكردنی شوێنی وەرگرتنی ئاو و یەكەی پاڵاوتن و دیاریكردنی شوێنی حەوزەكان و وەرگرتنی زانیاری لە بەنداوی دوكانی ئەنجامداوە.
پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری بە بڕی (3400مەتر سێجا).
پرۆژەکە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، گرێبەستەكەی ڕۆژی دووشه‌ممه 24/6/2024، له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا بە زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار ئیمزا كرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە ڕۆژی ئیمزاکردنی پرۆژەكەدا بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن گوتی: ئه‌م پرۆژه‌یه به پشتگیری و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئەو پرۆژەیە لە ڕۆژی ئیمزاكردنییەوە به‌پێی ڕۆژی ته‌قویمی 720 ڕۆژی بۆ دیاریكراوه، توانای به‌رهه‌مهێنانی 3400م3مەتر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژه‌ی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی ده‌بێت.
وێستگه‌ی پاڵاوتن و یه‌كه‌ی وه‌رگر و په‌مپ سته‌یشنی ناوه‌ندی و ئەمبارێکی گه‌وره به قه‌باره‌ی 5 هه‌زار مه‌تر سێجا له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی هێڵی كاره‌با و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت.
بۆ زیاتر بایەخدان و باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانگەیەكی ئەندازیاری تایبەتی بۆ پرۆژەكە پێكهێنا و ئێستا ئەو فەرمانگەیە دەستیان بە كاركردن كردووە و بەڕێوەبەرێك و حەوت ئەندام سەرپەرشتیی كاروباری فەرمانگەكە دەكەن.