کامالا بەدوای هاوەڵێکدا دەگەڕێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا (وێنە: SAUL LOEB / AFP)
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا (وێنە: SAUL LOEB / AFP)

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا  بە دوای هاوەڵێکدا دەگەڕێ  بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.

هاریس، کۆتایی هافتەی ڕابردوو، چاوی بە نزیکەی 10 کەسایەتیی سیاسیی دیموکراتەکان کەوتووە، ئێستە لە نێوان  جۆش شاپیرۆ و مارک کێلی کێبرکێیەکی بەهێز هەیە بۆ ئەو پۆستە.

دوای بینینی 10 کەس و کشانەوەی دوو کەسایەتی دیکە، جۆش شاپیرۆ و مارک کێڵی، دوو دیارترین بەربژێرەکان و کامالا تا ئێستە لەسەر هیچ کامیان یەکلا نەبووەتەوە.

شاپیرۆ، لە پێنسلڤێینیا %49 لە دیموکرات و سەربەخۆ و تەنانەت بەشێکی کۆمارییەکانیش پاڵپشتی دەکەن. چونکە ئەو کەسێکی دادویستە و بە پابەندیی بۆ خزمەتی گشتیی ناسراوە، سەرسەختانە دژی گەندەڵیی و فرتوفێڵ دەوەستێتەوە.

بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی 2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت، ڕاپرسییەکان دەری دەخەن دۆناڵد ترەمپ، زۆرترین ئەگەری کاندیدی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتی کۆمارییەکانە.