هاکان فیدان: ناوچەکەمان بە ئاگر گەمارۆدراوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئەگەریی سەرهەڵدانی جەنگێکی هەرێمیی فراوان دەڵێت: ناوچەکەمان بە ئاگر گەمارۆدراوە.
دووشەممە 5ـی ئابی 2024، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە ناوچەکە با ئاگر گەمارۆدراوە، گوتیشی: لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە بەو ئامانجە دەگەین کە ناتانیاهو نایەوێت ئاگربەست بکرێت.
لەبارەی ئەو سکاڵایانەی دژی ئیسرائیل لە وڵاتان بۆ دادگای نێودەوڵەتی بەرزدەکرێنەوە، هاکان فیدان گوتی: داواکاریی بۆ بەشداریی لە سکاڵای ئەفریقای باشوور دژی ئیسرائیل، بە دادگای نێودەوڵەتی دەدەین.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 31ـی تەمموزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەی و پاسەوانێکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر کوژراوە.