ئۆباما: ئاستی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا نزم نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما رایگه‌یاند ئاستی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی واشنتۆن له‌گه‌ڵ توركیا پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی 15 ته‌موز كه‌م نه‌بۆته‌وه.
لێدوانی ئۆباما له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN هات كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی به‌پرسانی توركیایه كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به پشتگیری له كوده‌تاچییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و پێیان وایه رۆژئاوا وه‌ك پێویست هاوكاریی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌یان نه‌كردووه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان به كوده‌تا كردبوو.
وڵاتانی رۆژئاوا ره‌خنه له حكومه‌تی توركیا ده‌گرن كه پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی ده‌ستی به گرتنی هه‌زاران كه‌س له رێزه‌كانی سوپا، هێزه‌كانی ئه‌منی، دادوه‌ر و داواكارانی گشتی و ئه‌كادیمی و كارمه‌ندانی حكوومه‌ت و بازرگانان كردووه كه تۆمه‌تبارن به به‌شداریكردن له كوده‌تا یان ئه‌ندامه‌تی له جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به سه‌رۆكاتی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه ئه‌نقه‌ره به پلاندانه‌ری سه‌ره‌كی كۆده‌تا ده‌زانێت و داوای راده‌ستكردنی له ئه‌مریكا ده‌كات.
ئۆباما له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاو بكرێته‌وه رایگه‌یاند ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیا كار ده‌كات بۆ تێكشكاندنی داعش كه ئه‌نقه‌ره به هاوبه‌شێكی گرنگی واشنتۆن له ته‌واوی ئاسته ئه‌منییه‌كانی ناوچه ده‌زانێت.
توركیا پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی 80 هه‌زار كه‌س له كاره‌كانیان له كه‌رتی گشتی دوور خستووه كه هه‌ندێكیشیان گیراون.
رۆژئاوا پێی وایه ئه‌ردۆغان كوده‌تای سه‌ربازی كردووه بیانوویه‌ك بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی.
به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 20 له‌گه‌ل ئۆباما تاوتوێ بكات، كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه له چین به‌ڕێوه بچێت.