چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هه‌لیكۆپته‌رێكی روسی تێك ده‌شكێنن
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له پارێزگای حه‌ما به رۆكێتی TOW هه‌لیكۆپته‌رێكی روسی تێك ده‌شكێنن، كه ده‌ستیان به هیرشێكی به‌رفراوان دژی هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌و ناوچه‌یه كردووه.
گرووپی چه‌كداری "جیش العزة" له به‌یاننامه‌یه‌كدا تێكشكاندنی هه‌لیكۆپته‌رێكی روسی راگه‌یاند كه له نزیك گوندی ره‌هبه‌ت خه‌تاب به دووری پێنج كیلۆمه‌تری باكووری رۆژئاوای شاری حه‌ما به مووشه‌ك كراوه ئامانج و تێك شكێنراوه.
گرووپه‌كه وێنه‌ی تێكشاندنی هه‌لیكۆپته‌ری روسی بڵاو كردۆته‌وه كه رۆژی هه‌ینی له كاتی نیشتنه‌وه، به رۆكێی TOW لێی درا و ئاگر و دووكه‌ڵێك له كۆپته‌ره‌كه هه‌ڵده‌ستێت.
راونگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند پێدچێت كۆپته‌ره‌كه روسی بیت، كه چاره‌نووسی سه‌رنشینه‌كانی دیار نییه.
به‌رپرسانی سه‌ربازی روسیا هێشتا هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به‌م هێرشه نه‌داوه، كه چه‌ندین جاره كۆپته‌ره‌كانی ده‌بنه ئامانجی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له پارێزگای حه‌ما ده‌ستیان به هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌ت كرد كه تا ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین شارۆچكه و گونده‌كانی ناوچه گرتووه، كه ناوچه‌یه‌كی پتر مه‌سیحی نشین و عه‌لوه‌ییه‌كانی لایه‌نگری به‌شدار ئه‌سه‌ده.