خەڵکی دیالە لە پارێزگاری نوێ ناڕازین
له پارێزگای دیاله، له دژی دانانی پارێزگاری نوێی شاره‌كه و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی دیكه به‌سه‌ر پێكهاته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، هۆزی ته‌میم بۆ مانه‌وه‌ی پارێزگاری پێشوویان خۆپیشاندانیان کرد و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی حكوومییان داخست.
كێشه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی دیاله پێده‌نێته قۆناغێكی نوێوه، ئه‌ویش دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی و له‌كارلادانی پارێزگاری پێشوو هات، به‌جۆرێك به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان دژی گۆڕانكارییه‌كانن و داوای مانه‌وه‌ی ته‌میمی له پۆستی پارێزگار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هۆزی ته‌میمیش چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی كردووه‌و له‌دوایین هه‌وڵیشیاندا ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی حكوومی شاره‌كه‌یان داخست.
شەوی رابردوو لایه‌نگرانی هۆزی ته‌میم له‌دژی دانانی عه‌دنان جابر له‌شوێنی موسه‌ننا ته‌میمی وه‌ك پارێزگاری نوێ گردبوونه‌وه، بەزەبری چەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی میقدادییە، فەرمانگەی کارتی نیشتمانی قەزای شارەبان و چەند فەرمانگەیەکی دیکەیان داخست.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هۆزی ته‌میم، پۆلیسی شاره‌كه رایگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌یان به بڕیاری دادگا ده‌ستگیركردووه، كه له‌دژی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی شاره‌كه، چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌تیان له قه‌زای میقدادییه داخستبوو.
له‌باره‌ی پارێزگاری نوێی شاره‌كه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبوون، به‌ره‌یه‌كیان هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسه‌ننا ته‌میمی پارێزگاری پێشوو ده‌ده‌ن و له 8 ئه‌ندامی شیعه، سوننه و كورد پێكهاتوون، هه‌رچی به‌ره‌ی دژه 7 ئه‌ندامی سوننه‌و شیعه‌ن و پشتیوانی له پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌مافێكی ده‌ستووری و یاسایی ناوده‌به‌ن.