سەعدی پیرە: ھەركەسێك نیازی ئینشیقاقی ھەیە لەناو یەكێتی با مێژوو بخوێنێتەوە
K24 - ھەولێر
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی سمینارێكدا لە شاری ھەولێر باسی لە بارودۆخی ئێستای ناو یەكێتی كرد و ئەو جۆرە ھەڵوێستانەی بە ئاسایی لە قەڵەمدا و بە ناسەركەوتووی ناوبرد و دەڵێ: "ھەركەسێك نیازی ئیشیقاقی ھەیە لەناو یەكێتی با بڕوات مێژوو بخوێنێتەوە".
دەربارەی ناوبژیوانی وڵاتانیش له نێویاندا ئێران بۆ هێوركردنهوهی ململانێ و ناكۆكییهكان ناو حزبەكەی رایگەیاند، تەنیا ئێران نەھاتووەتە سەر ھێڵ و وڵاتانی دیكەش پەیوەندییان كردووە، بۆیە نابێ ھیچ حەساسییەتێكی لێ بكەوێتەوە و بە دژی یهكێتی بە كاری بێنن.