دەسەڵاتی گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیبی فەرمانبەران بە بەشێک لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەدرێت

فەرمانگەیەکی حکوومەی هەرێمی کوردستان
فەرمانگەیەکی حکوومەی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەسەڵات بە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەدرێت بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانی گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیب بۆ فەرمانبەران، لە فەرمانگە حکوومییەکان لە پسپۆرییە جیاوازەکان جگە لە ڕاژەی سەربازیی.

لە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتیی دیوان، ژمارە (37474) لە رێککەوتی 25ـی تەمووزدا، هاتووە: لەپێناو چارەکردنی کێشەی ناهاوسەنگی ڕێژەی فەرمانبەران و ئاسانکاری ڕیکارەکان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی میلاکات و بەرزکردنەوەی کارایی دامودەزگاکانی حکوومی لە سنووری پارێزگای (سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (گەرمیان و ڕاپەڕین)، ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەرگیراوە بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە:

یەکەم: پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (گەرمیان و ڕاپەڕین)، بەمەبەستی دەرکردنی فەرمانی گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیب بۆ فەرمانبەران، لە فەرمانگە حکوومییەکان لە پسپۆرە جیاوازەکان جگە لە (ڕاژەی سەربازیی) بۆ ماوەی دوو ساڵ.

دووەم: فەرمانەکە وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، پەروەردە و خوێندنی باڵا) ناگرێتەوە.

ف