دڵشاد نامیق: بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هیچ پاساوێك بۆ خزمه‌تنه‌كردنی هاووڵاتییان ناهێڵێته‌وه
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له به‌رژه‌وه‌ندی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ڕۆژی هه‌ینی، 9ـی ئابی 2024، دڵشاد نامیق، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كورستان24 گوتی، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌تایبه‌ت بۆ دابه‌زاندن و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان، وا ده‌كات یه‌كه كارگێڕییه‌كان به‌رانبه‌ر به خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان ده‌ستكراوه‌تر بن.
دڵشاد نامیق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ دابه‌زاندن و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان هیچ پاساوێك بۆ خزمه‌تنه‌كردنی هاووڵاتیان ناهێڵێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی، ئێسته و دوای بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، یه‌كه كارگێڕییه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتیان پێ دراوه و له لایه‌كی دیكه‌یش پشتیوانی داراییان هه‌یه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران به لای خه‌ڵكه‌وه گرنگن و دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند.
دوای ئەوەی ڕۆژی 30ـی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانێكی گرنگی بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كرد، لەو سەردانەدا وێڕای دانانی بەردی بناخەی سایلۆی هەڵەبجە، لەنزیكەوە دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی دەڤەرەکە کرد. جیا لەوانەش، چەندین دیدار و كۆبوونەوە و گفتوگۆیەكی رووبەڕوو و ڕاشكاوی لەگەڵ بەشێك لە دانیشتووانی ناوچە جیاجیاكانی هەردوو پارێزگا و یەكە كارگێڕییەكاندا ساز دا.
لەو دیدار و كۆبوونەوانەدا، بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاكان و هاووڵاتیان، باسیان لە كێشە و كەم وكوڕی و گرفتەكانی ناوچەكانیان كرد و چەند داواكاری و پێشنیازیان پێشكەش بە سەرۆكی حکومەت كرد.
سەرۆكی حکوومەت بە وردی گوێی بۆ داوكارییەكانیان گرت و بەڵێنیشی دا كە ئەوەی لە توانای حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بێت بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ئەو دوو پارێزگایە و قەزا و ناحیە و گوندەكانی، جێبەجێی دەكات.
لەم بارەیەوە سەرۆکی حکوومەت چەندین بڕیاری گرنگی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان دا.