رۆناڵدینهۆ گه‌ڕایه‌وه بارسێلۆنا
رۆنالدینھۆ، ھێرشبەری برازیلی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و دوای ھەشت ساڵ جارێکی دیکە گەرایەوە بارسێلۆنا و پۆستێكی له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه پێ به‌خشرا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، بەرپرسانی یانەی بارسا، بنکەیەکی فراوان و نوێیان لە شاری نیۆیۆرکی ئامێریكا کردۆتەوە و دەیانەوێت رۆناڵدینیۆ وەک باڵیۆزی یانەکەیان لەو وڵاتە ده‌ستبه‌كار بێت.
رۆنالدینھۆ پێشتر نازناوی لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگی بۆ بارسا بردۆته‌وه،دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی جێهێشتووه بۆ جاری یەکەمه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه كۆنه‌كه‌ی پێشووی.
رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له تیپی گریمۆی به‌رازیلی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له 2001 له ده‌رگه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه هاته خوله‌كانی ئه‌ورووپا، دواتر له نێوان ساڵانی 2003 ـ 2008 یاریی بۆ بارسێلۆنا كرد، پاشان، یانه‌كانی میلان، فلامینگۆ، ئاتڵێتیكۆ مینیێرۆ و فلۆمێنزی به‌رازیلی تاقی كرده‌وه. له 2015 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.