سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن هه‌ڕه‌شه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كات
حاكم جه‌مال، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن ئه‌مڕۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایاب ململانێی یانه گه‌وره‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كات.
حاكم جه‌مال، سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن له‌به‌رده‌م ده‌زگا راگه‌یانده‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یانه‌كه‌یان ركابه‌رێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایاب.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بۆ ئه‌م وه‌رزه كۆسره‌ت بایز و رێكار هاشم له خولی كوردستان یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌كه‌ن.
یانه‌ی هه‌ندرێن پێشتر نازناوێكی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی بردۆته‌وه، وه‌رزی رابردووش به زه‌حمه‌ت مانه‌وه‌ی له خولی نایاب مسۆگه‌ر كرد،
یانه‌ی هه‌ندرێن بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و شانبه‌شانی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (گاره، زاخۆ، كه‌ركووك، سیروانی نوێ، ئارارات و شێروانه) یاریی ده‌كات.