خانمێكی ئەفغانی بەهۆكارێكی تایبەت لە ئۆڵمپیكی پاریس دوورخرایەوە

مانیژا تالاش خانمە وەرزشوانی ئەفغانی، بەهۆی بەکارهێنانی دروشمی دوور لە وەرزشی و لادان لە رێنماییەكانی ئۆڵمپیكی پاریس، لە لایەن لێژنەیەكی تایبەتی پاڵەوانێتییەكە لە ئۆڵمپیك دوورخرایەوە.
مانیژا تالاش خانمە وەرزشوانی ئەفغانی، پێش یارییەکەی بەرامبەر رکابەرەکەی لە کێبڕکێی برێک دانس، بەهۆی بەکارهێنانی دروشمی سیاسی، رێگەی پێنەدرا رووبەڕووی رکابەرەکەی ببێتەوە و لەلایەن لیژنەی پێشبڕکێیەکانەوە دوورخرایەوە. ئەو خانمە ئەفغانیە لەسەر پارچە پەرۆیەک نوسیبوی ئازادی بۆ ژنانی ئەفغانی، بۆیە لەلایەن لیژنەی پێشبڕکییەکانەوە رێگری لێکرا.
فێدراسیۆنی کێبرکێیەکانی برێک دانس دوای یارییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە، مانیژا تالاش خانمە وەرزشوانی ئەفغانی، بەهۆی بەکارهێنانی دروشمی سیاسی دوورخراوەتەوە.

.