دیانا كارزۆن خاكی شیرین پێشكه‌ش به كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ديانا كارزۆن له په‌خشی راسته‌وخۆدا له كه‌ناڵی عه‌ره‌بیدا ئاشكرایكرد، كه نوێترین كاری هونه‌ری خۆی گۆرانییه‌كه به زمانی كوردی.
كارزۆن ئاشكراشیكرد، گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "خاكی شیرین"ه و ئاواز و هۆنراوه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه دانراوه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاشكراشيكرد، دایكی ئه‌و به ره‌گه‌ز كورده و بۆیه پێی خۆشبووه گۆرانییه‌ك به زمانی دایكی بچڕێت.
ديانا محه‌مه‌د كارزۆن، له ساڵی 1983 له وه‌ڵاتی كوه‌یت له‌دایكبووه به‌ڵام ته‌واوی ژیانی خۆی له ئه‌رده‌ن به‌سه‌ر بردووه و له ساڵی 2003دا، له یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی پێشبڕكێی هونه‌ری، وه‌ك سوپه‌ر ستار و به یه‌كه‌مه‌ی به‌رنامه‌كه ده‌ستنیشان كرا.