ئهڵمانیا: ئهو پهنابهرانه دهنێرینهوه كه مهرجهكانی مانهوهیان تێدا نییه
K24 - ههولێر:
ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند, ئەو پەنابەرانەی مەرجەکانی مانەوەیان تێدا نیيە, رەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
مێرکڵ ئاشکرایکرد زۆربەی سەرکردەکانی پارتەکەی پارتی "سی دی ئۆ", لەگەڵ ئەوەدان بە یاسای پەنابەراندا بچنەوە و رێوشوێنی ئەمنی توند بگیرێتەبەر.
مێركل گوتیشی: "ھێزەکانی پۆلیس تەنھا چواچێویەکی یاساییان دەوێت بۆئەوەی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن".
راوێژكاری ئهڵمانیا دهڵێت: "ئەو پەنابەرانەی کە مافی مانەوەیان نیيە پێویستە وڵاتەکەمان بەجێ بھێڵن, ھێزەکانی پۆلیس چوارچێوەیەکی یاساییان دەوێت تا بە ئەرکی خۆیان ھەستن, ھەربۆیە بەرپرسانی پارتی سی دی ئۆ و شارەزایان پێشنیازیان کردووە رێوشوێنی ئەمنی توندتر بگرینەبەر".
ئهنگێلا مێركل ههروهها گوتی: "ژمارەی پۆلیس زیادکراوه و پێویستە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا و چەک و چۆڵی پێویستیان بۆ دابین بکەين بۆئەوەی بتوانن کاری خۆیان بەباشترین شێوە جێبەجێ بکەن".
له كۆتایی قسهكانیدا، راوێژكاری ئهڵمانیا گوتی: "لە کۆتايیدا داواتان لێ دەکەم بەدەنگەکانتان پیشتیوانمان بن، دەنگ بەپارتی سی دی ئۆ بدەن بۆئەوەی بتوانین ھەنگاوی راست و دروست بگرینەبەر".