لالیگا لە هەولێر بە دوای دۆزینەوەی یاریزانی بەهرەمەند دەگەڕێت
ئەنجوومەنی لالیگای ئیسپانیا بە سەرۆكایەتی خاڤێر تێباس و بەهاویەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پرۆژەكەیان لە عێراق فراوانتر دەكەن و ئەمجارەیان لقێك لە شاری هەولێر دەكەنەوە و بە دوای بەهرەمەندی كورد دا دەگەڕێن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە سەرپەرشتی راستەوخۆی لالیگای ئیسپانیا سەرەتای ساڵی داهاتوو پرۆژە "خەونەكان" لە شارەكانی هەولێر، بەغدا و بەسرە دەست پێ دەكەن، ئامانجیش لەم پرۆژەیە دۆزینەوەی یاریزانی بەهرەمەندە بۆ هەڵبژاردەی عێراق.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتوون، ئەو بەهرەمەندانەی تەمەنیان لە نێوان 6 تـا 17 ساڵی دایە دەتوانن ناویان بۆ پرۆژەی خەونەكان تۆمار بكەن، ئەوانەی وەكو راهێنەریش سەرپەرشتی ئەو پرۆژە دەكەن دەبێت خاوەنی بڕوانامەی راهێنەرایەتی A ئاسایی بن.