بەنداوی گۆمەسپان، چارەسەری بەشێکی کێشەی ئاوی هەولێر دەکات
بەنداوی گۆمەسپان بە دووریی 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، دوای بەنداوەکانی دووكان و دەربەندیخان، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئابی 2024، ڕابهر حوسێن، بهڕێوهبهری ئاوی ههولێر، به فهرمانگهی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، تێچووی دروستکردنی 95 ملیار دینارە، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە، تا ئێستە لە 75%ی کارەکانی جێبەجێکراوە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.
هەروەها ئەو بەنداوە پشت بە ئاوی باران و کانیاوەکانی ناوچەکە دەبەستێت. توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. ئێستە زیاتر لە 10 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە، بەتەوابوونی دەبێتە بەشێک لە چارە کردنی کێشەی کەمئاویی شاری هەولێر، ئەوە جگە لەوەی دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری، سامانی ماسی، بووژانەوەی ئاودێری ناوچەکە و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو و زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ژێرزەویی.