عومەر سامەرائی: کێشەی نێو ماڵی سووننە پەرلەمانی تێکداوە
ئەندامێکی ڕەوتی حیکمە لە بەرنامەی باسی رۆژ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کاری چوارچێوەی هەماهەنگیی نییە، سوونەکان ناتوانن ڕێکبکەون و کێشەیان هەیە، گوتیشی: کێشەی نێو ماڵی سووننە پەرلەمانی تێکداوە و تا ئێستا کاندیدیان بۆ سەرۆکی پەرلەمان پێشکەش نەکردووە.
عومەر سامەرائی ئەندامی ڕەوتی حیکمە گوتی: هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان پێشکەشکردنی بەربژێر بۆ ئەو پۆستە کاری چوارچێوەی هەماهەنگیی نییە، ئێمە لەگەڵ ئەوەین هەرچی زووە ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە، چونکە نۆ مانگە پەرلەمانەکە بێ سەرۆکە، پێویستە فراکسیۆنە سوونییەکان ئەو پرسە چارەسەر بکەن، بۆ ئەو مەبەستە چوارچێوەی هەماهەنگیی چەندین ماوەی بە سووننەکان دا، بەڵام تاکوو ئێستا ئەوان بەربژێرێکی دیاریکراویان پێشکەش نەکردووە، ئەمەش پەرلەمانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی پەکخستووە.