لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و شاندێكی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا له به‌غدا سیستەمی دارایی و بانکی تاوتوێ ده‌كه‌ن
سەرۆکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێی سیستەمی دارایی و بانکی ده‌كه‌ن.
چوارشه‌ممه، 14ـی ئابی 2024، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا كه پێك هاتبوو له جولی جۆڵس، ڕاوێژکاری وەزیر بۆ کاروباری ئابووری و بازرگانی و ئه‌نگێڵ ڤێنتلینگ، جێگریی ڕاوێژكار بۆ كاروباری ئابووری و بازرگانی و مایكڵ پێنێل، به‌رپرسی ئابووریی هەمەکیی له به‌شی ئابووری و دارایی، تاوتوێی سیستەمی دارایی و بانکییان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه خه‌لیل غازی دۆسكی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی‌ش ئاماده‌ی بوو، بارودۆخی دارایی و ئابووریی عێراق و کاردانەوەی پرسی بازاڕی هاوتەریب و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر حکوومەت لە ڕووی ئابوورییەوە، جگە لە کەمیی دراوی دۆلار لە بازاڕدا، هەروەها ئەو سزایانەی بەسەر بەشێک لە بانکەکاندا سەپێنراون، هاوكات پرسی سه‌كۆی ئەلیکترۆنی بۆ هەناردەکردنی دراو تاوتوێ کرا.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، عه‌توانی جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی بەرز لە نێوان هەردوولا کردووه‌ته‌وه بەمەبەستی چارەکردنی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکان.
جولی جۆڵس، ڕاوێژکاری وەزیر بۆ کاروباری ئابووری و بازرگانی لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ هاریکاری و چاکسازیی لە سیستەمی ئابووری و دارایی لە نێوان هەردوولادا هەیە، دووپاتیشی کردووه‌ته‌وه کە پێکەوە کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەی گونجاو بۆ هەموو کێشەکان لە پێناو سەقامگیریی عێراق، بەو پێیەی هاوپەیمانێکی سه‌ره‌كی ئەمه‌ریکایە.