کۆنگرەی نیشتمانیی کوردانی فەیلی: دۆخی غەززە دەستپێکێکە بۆ کارەساتێکی هەرێمی
K24 – هەولێر:
کۆنگرەی گشتیی نیشتمانیی کوردانی فەیلی ڕایگەیاند: ئەوەی لە کەرتی غەززە دەگوزەرێت، تەنیا ململانێیەکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو دەستپێکێکە بۆ کارەساتێکی هەرێمی.
چوارشەممە 14ـی ئابی 2024 کۆنگرەی گشتیی نیشتمانیی کوردانی فەیلی، ڕایگەیاند: لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتە خێراتر و نیگەرانکەرەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی ڕووداوە خوێناوییەکانی کەرتی غەززە، کۆنگرەی گشتیی نیشتمانیی کوردانی فەیلی ناچارە زەنگێکی بەپەلەی ئاگادارکردنەوە لە کارەساتێکی مرۆیی هەڕەشەئامێز بە ڕووی جیهان لێ بدات.
جەخت لەوەش کرایەوە: "ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات تەنها ململانێیەکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو دەستپێکێکە بۆ کارەساتێکی هەرێمی کە ڕەنگە شەڕێکی هەمەلایەنە بگیرسێنێت کە دەرئەنجامەکەی بە جۆرێک وێرانکەرە هەر پێشبینی ناکرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "کۆنگرەی گشتیی نیشتمانیی کوردانی فەیلی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تەواوی بە بەرپرسیاری ئەم کارەساتە دەزانێت، داواش دەکات هەنگاوی خێرا و جددی بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و دابینکردنی پاراستن بۆ گەلی فەلەستین و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی ڕاستەقینە".
جینۆسایدی فەیلییەکان لە 4ـی نیسانی ساڵی 1980 دهستی پێ كرد و تا 1990 بهردهوام بوو و بۆ ڕهوایهتیدان به دڕندایهتییهكانی، بڕیارهكانی مهجلسی قیادهی سهورهی دهركرد و له ڕێگهی چەندین فهرمان و نووسراوهوه تاوان و پێشێلكارییهكانی جێبهجێ كرد.
له 21ـی كانوونی یهكهمی 2008 كهیسی کوردانی فهیلی ڕهوانهی دادگای باڵای تاوانهكانی عێراق كرا. له 29ـی تشرینی دووهمی ساڵی 2010 و دوای 44 دانیشتن له بارهی كهیسهكه، دادگا دانی نا به جینۆسایدی کوردانی فهیلیدا.