دوو فڕۆکەی سەربازیی فەرەنسی پێکیاندا دا
بەرپرسانی فەرەنسا ڕایانگەیاند، دوێنێ چوارشەممە دوو فڕۆکەی سەربازی فەرەنسا لە ئاسمانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پێکیاندا دا و دوو کارمەندی سوپای فەرەنسا گیانیان سپارد.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، ئەو دوو کەسەی لە پێکدادانی دوو فڕۆکەکەی 'ڕافال'دا گیانیان سپارد، بریتین لە سیباستیان مابێر و ماتیس لۆران.
مێدیاکانی فەرەنسا ڕایانگەیاند، یەکێکیان لەوانە فڕۆکەوان بووە لە مەشق و ڕاهێناندا بووە، هەروەها وەزیری بەرگری فەرەنسا سیباستیان لیکۆرنو لە پلاتفۆرمی ئێکس گوتی: فڕۆکەوانێک ڕزگاری بووە.
ئەو دوو فڕۆکەیە سەر بە دامەزراوەی سەربازیی سانت دیزیین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا.