یانه‌ی برایه‌تی له گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی شێروانه نزیك بوونه‌ته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی شێروانه نزیك بۆته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ده‌رباز ئه‌حمه‌دی په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی برایه‌تی گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی (سامان عه‌بدولكه‌ریم و ئه‌ركان ره‌حیم) ده‌ست پێكردووه.
ئه‌ركان ره‌حیم كه له لایه‌ن هانده‌رانی یانه گه‌رمیانییه‌كه به (ئه‌كی) ناسراوه، ساڵانێكی زۆره له یانه‌ی شێروانه یاریی ده‌كات و یه‌كێكه له گۆڵكاره دیاره‌كانی یانه كه‌لارییه‌كه، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو به‌هۆی گرفتی له‌گه‌ڵ ئیداره و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه سڕ كرا و به‌شداریی یارییه‌كانی وه‌رزی رابردووی نه‌كرد.
سامان عه‌بدولكه‌ریم، له هاوینی 2014 له یانه‌ی سلێمانییه‌وه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی شێروانه‌ی پێشووی گه‌ڕایه‌وه و یه‌كێكه له باشترین به‌رگریكاره‌كانی یانه‌كه، هاوكات ئه‌زموونێكی باشی له خولی عێراق و كوردستانیش هه‌یه.
یانه‌ی برایه‌تی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه به گرووپی ئاگرین ناسراوه و شانبه‌شانی یانه‌كانی (زێره‌ڤانی، دهۆك، گازی باكوور، هه‌ولێر، نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر) یاریی ده‌كات، له ئێستاشدا به ڕابه‌رایه‌تی فاتیح حه‌مه‌خان ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێكردووه.