زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سوریا به ده‌یان كه‌س ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر
چوار ته‌قینه‌وه شاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت له سوریا ده‌هه‌ژێنن.
40 كه‌س به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له پارێزگای ته‌رتوس له سوریا كوژران و ژماره‌یه‌كی زیاتریش برینداربوونه.
هه‌ردوو ته‌قینه‌وه له نزیكی پردی ئه‌رزونه له پارێزگای ته‌رتوس روویاندا، كه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی سوریا قوربانیانی ته‌قینه‌وه هاوڵاتیانی سڤیلن كه چه‌ندین ژن و منداڵ له نێوانیاندایه.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو بووه، كه پاشان خۆكوژیك له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه خۆی ته‌قاندۆته‌وه، كه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیان كۆ ببوونه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی له رۆژئاوای دیمه‌شق روویدا كه سێ كه‌س بریندار بوونه و خانوویه‌كیش رووخاوه.
ته‌قینه‌وه‌ی چواره‌م له شاری حمس له‌سه‌ر رێگه‌ی ته‌دمور روویدا كه دوو كه‌س كوژراون و حه‌وتی دیكه‌شی بریندار بوونه.
ته‌قینه‌وه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا هاوكاته له‌گه‌ڵ دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه له رۆژئاوای كوردستان له شاری حه‌سه‌كه و قامشلۆ.
له ته‌قینه‌وه‌ی حه‌سه‌كه سێ هاوڵاتی و چوار ئه‌ندامی ئاسایش شه‌هید بوون و سێ دیكه‌شی برینداربوونه.