ئه‌ردۆغان و ئه‌سه‌د كۆ ده‌بنه‌وه؟
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌نگۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و ئه‌سه‌د به نێوه‌ندگیری پوتین بڵاو بووه، وته‌بێژی ئۆفیسی راگه‌یاندنی كرێملین رایگه‌یاند ئه‌و نووچه‌یه راست نییه كه باس له‌وه ده‌كات پوتین، ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان پێكه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه.
دیمیتری پێسكۆڤ به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووچه‌یه رایگه‌یاند شتێكی ئه‌وها نییه.
لێدوانی كۆشكی كرێملین پاش ئه‌وه‌ی هات كه رۆژنامه‌ی "السفیر" له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندبوو له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆك كۆماری روسیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی روسیا پێكه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه.