ڤایرۆسی فیفا زیانی له یانه‌ی رۆماش دا
یانه‌ی رۆما له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دی رۆسی له قاچی چه‌پی تووشی پێكان بووه.
یانه‌ی رۆما له پێگه‌ی یانه‌كه‌یدا ئاشكرای كردووه كه ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكیان بۆ دی رۆسی كاپتنی یانه‌كه‌یان كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و یاریزانه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یاریی نێوان فره‌نسا و ئیتاڵیا تووشی بووه ناتوانێت بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ بۆ یاریگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه.
دی رۆسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان ئیتاڵیا و ئیسرائیل له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا ناتوانێت هاوكاری وڵاته‌كه‌ی بكات، بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش ناتوانێت له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر سامپادۆریا یاریی بكات.