زڵ‌اتان هۆكاری هاتنی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرا ده‌كات
زڵ‌اتان له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكات، به فه‌رمی له لایه‌ن یانه‌كانی ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر سیتی گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كراوه.
ئیبراهیمۆڤیچ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: پێشتر دوو جار نزیك بووم له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بێمه پرێمه‌ر لیگ بكه‌م، جارێك له لایه‌ن ئارسێناڵ و جاری دووه‌م له چوونم بۆ مانچێسته‌ر سیتی نزیك بووم.
ئیبراهیمۆڤیچ كه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد 4 گۆڵی تۆمار كردووه، به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی كه پێشتر له یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینهۆم هه‌بوو هاتۆته مانچێسته‌ر.
ئیبرا ده‌ڵێت: له ڕاستیدا حه‌زم له یاریكردن له پرێمه‌ر لیگ نه‌بووه، به‌ڵام مۆرینهۆ رازی كردم كه بێمه خولی ئینگلیزی.
زڵ‌اتان گوتیشی: مۆرینهۆ شاره‌زاییه‌كی زۆری له‌سه‌ر من هه‌یه و منیش ئه‌و باش ده‌ناسم و زۆر شتی لێ فێربووم.
زڵاتانی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی هات، به گرێبه‌ستێكی ئازاد هاته مانچێسته‌ر یونایتد، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد به‌شداریی له یه‌كه‌مین دێربی مانچێسته‌ر ده‌كات كه بڕیاره له كات 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه بچێت.