به‌رپرسانی سعوودییه پێشنیارێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
بەرپرسانی تۆپی پێ سعوودیه ئامادەنین یارییەکانیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی سێیەم ئەنجام بدەن.
دوای کێشە سیاسیەکانی نێوان سعوودیه و ئێران، ھەڵبژاردەی سعوودیه ئامادەنەبوون یارییەکانیان لە میانەی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی 2018، لە وڵاتی ئێران ئه‌نجام بده‌ن کە لەلایەن عێراقیەکان بۆ ئەنجامدانی یارییەکانیان دەستنیشانکراوە.
بەرپرسانی سعوودیه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته عێراقییەکان لە وڵاتی ئەوان رووبەروویان ببنەوە.
پشووتر فیفا بریایداوە، پێویستە سعودیەکانیش وڵاتی سێیەم لەسەر داوای عێراقیەکان ھەڵبژێرن، بەڵام تا ئێستا ئەوان ھیچ وڵاتێکیان دەست نیشان نەکردووە.
له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و سعوودیه كه‌وتوونه‌ته گرووپی دووه‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی (ئوسترالیا، ئیمارات، ژاپۆن و تایلاند) یاریی ده‌كات، بڕیاریشه سبه‌ی سێشه‌ممه له وڵاتی مالیزیا كه به خاكی عێراق هه‌ژماركراو،ه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سعوودیه له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.