وه‌رزشكارێكی ئیسپانیا ژیانی له مه‌ترسیدایه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یه‌كێك له دیارترین وه‌رزشكاره‌كانی ئیسپانیا به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ ژیانی كه‌وتۆته مه‌ترسی.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه برۆنۆ هۆرتێلانۆی راكه‌ری ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا تووشی رووداوێكی ئۆتۆمبێل بووه و به سه‌ختی بریندار بووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هۆرتێلانۆ شۆفێر نه‌بووه و وه‌ك سه‌رنشینێك له نێو ئۆتۆمبێل بووه، له‌گه‌ڵ پێكدادنه‌كه ئیسكی ده‌ستی راستی شكاوه و ئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كه‌ن.
هۆرتێلانۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، خاوه‌نی ریكۆردی پێشبڕكێی 100 مه‌تری و 200 مه‌ترییه و 2 مێدالیای زێڕی له پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌ورووپای 2016 كه له ئه‌مستردام به‌ڕێوه چوو.