فیگۆ، قسه له‌سه‌ر باشترین یاریزان و یانه‌ی جیهان ده‌كات
لویس فیگۆی پورتوگالی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ وه‌رزی نوێش ركابه‌ری لالیگا هه‌ر له نێوان 3 یانه‌كه‌ی وه‌رزی رابردوو ده‌مێنێته‌وه كه پێكهاتوون له (ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید).
لویس فیگۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر باشترین یاریزانی باڵه‌كان ده‌خاته ڕوو، كه پێشتر فیگۆ خۆی له لایه‌كانی یاریگه یاریی ده‌كات، له‌مباریه‌وه ئاماژه به ناوه‌كانی (دۆگڵاس كۆستا، نێیمار، رۆبن، كریستیانۆ و مێسی) ده‌كات.
فیگۆ له باره‌ی زێدانه‌وه ده‌ڵێت: زێدان خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی هێمن و له‌سه‌رخۆیه، ئه‌و ئه‌زموونێكی باش له بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن هه‌یه.
فیگۆی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، پێشتر خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه، یاریی بۆ یانه‌كانی سپۆرتینگ لیسبۆنا، بارسێلۆنا، ریال مه‌درید و ئینته‌ر میلان كردووه، له 2009 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.