خیانه‌تێكی پۆگبا ئاشكرا بوو
رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی ئاشكرای ده‌كات كه پۆگبا یاریزانه‌كانی یانه‌ی یوڤێنتۆس فریوداوه و پێی راگه‌یاندوون كه له خانمه پیره‌كه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی Tutto Sportـی ئیتالیا، پۆگبا به یاریزانه‌كانی یوڤی وتووه دوای پشووه‌كان ده‌گه‌ڕێمه‌وه تۆرینۆ و خۆی بۆ وه‌رزی نوێی سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی ئاماده ده‌كات، به‌ڵام دواتر به‌ڵێنه‌كه‌ی به جێ نه‌گه‌یاند و به‌ره‌و مانچێسته‌ر ڕۆیشت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆگبا په‌یوه‌ندی دیبالای هاورێی پێشووی دڵنیا كردۆته‌وه كه دوای پشووه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ر له یوڤێنتۆس ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌موو لایه‌ك به چوونی پۆگبا بۆ مانچێسته‌ر تووشی شۆك بوون.
پۆڵ پۆگبای فره‌نسی، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ به بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه.