په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا: هه‌موو ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵێكی جیددی هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت؛ ده‌شڵێت، به‌شێك له مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان، هاوكات مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییان له حكوومه‌تی عێراق هه‌یه.
دیلان بارزان، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا سه‌باره‌ت به مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕێك كه‌وتوون له سبه‌یه‌وه بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووزی هێزه ئه‌منییه‌كان بدرێت و له هه‌فته‌ی داهاتوویشدا مووچه‌ی مانگی ئابی هێزه ئه‌منییه‌كان خه‌رج بكرێت.
دیلان بارزان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێسته بایۆمه‌تریان نه‌كردووه، پێشنیاز كراوه، له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه واده‌یه‌ك دیاری بكرێت، دوای ئه‌و واده‌یه‌یش ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بایۆمه‌تری نه‌كرد، مووچه‌كه‌ی ببڕدرێت.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا گوتیشی، به‌شێك له مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان، هاوكات مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییان له حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و هه‌ردوولا زانیاریی وردیان له‌و باره‌وه نه‌بووه، بۆیه پێشنیاز كراوه تاوه‌كوو ئه‌و مووچه‌خۆرانه مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییان ببڕدرێت و واده‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته‌یش دابنرێت.
دیلان بارزان باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵێكی جیددی هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، به شێوه‌یه‌ك په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان24 لێدوانی له به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه، هه‌موو ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه و ته‌نیا بڕی خه‌رجكردنی ماوه له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
گوتیشی، سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له عێراق له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی ئیمام حوسێن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.
دووشه‌ممه، 26ـی ئابی 2024، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە و سەرۆکوەزیران بڕیاری داوە، "ئەمڕۆ فەرمان بدات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ته‌ممووزی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان".
شاخەوان عەبدوڵڵا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە "هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، لەبارەی ئەو گرفتانەی وەزارەتی دارایی عێراق دروستی کردووە بە بڕینی مووچەی چەند توێژێک لەبەر چەند هۆکارێک، پێشنیازیان كردووه، ئەوانەی دوو جار ناویان له لیستدا هاتووە، ئەوانەن کە فەرمانبەرن لە هەرێم و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان هەیە نووسراو ئاراستەی وەزارەتی کار و كاروباری فیدراڵی بکرێت بۆ ئەوەی مووچەكه‌یان ببرێت نەک ئه‌و مووچه‌یه‌یان كه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، بە سوودانی گوتووه، ئەوانه‌ی بایۆمەترییان نەکردووە مانای ئەوە نییە بوونیان نییە و نابێت مووچەکانیان ببڕن، چونكه هاوشێوەی ئەوان لە حکوومەتی عێراقیش هەیە و بایۆمەتریان نەکردووە. له‌م باره‌یه‌وه‌یش پێشنیازیان كردووه، گشتاندنێک بکرێت بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی فیدراڵی و هەرێم کە دەبێت ئەو پرۆسە لە ماوەی چه‌ند مانگێكی دیاریكراودا تەواو بکرێت و بە پێچەوانەوە مووچەکانیان ببڕن و نه‌ك له ئێسته‌وه مووچه‌كانیان ببڕدریت.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م پرۆسه‌یه‌دا خێرایه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2024ـوه له كۆی 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه بایۆمه‌تریان نه‌كردبوو، ئێسته ته‌نیا 100 هه‌زاریان ماوه و پرۆسه‌كه‌یش به‌رده‌وامه. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت، سوودانی هه‌ر دوو پێشنیازه‌كه‌ی له لا په‌سند بووه و پێی گوتووه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.