به‌رپرسێكی پارتی له كه‌ركووك: چه‌ند لایه‌نێك كێشه بۆ ده‌نگده‌رانی كورد درووست ده‌كه‌ن
K24 - كه‌ركووك:
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات كه چه‌ند لایه‌نێك له‌شاره‌كه‌دا, ده‌نگده‌ری كورد به‌ئامانج ده‌گرن و ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان، كارتی ده‌نگدان وه‌رده‌گرن له‌هاوڵاتیان و كارتی بایۆمه‌تریان پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كارته له‌لایه‌ن به‌غداوه كاری پێ بكرێت، چونكه به‌شێك له‌هاوڵاتیان كارته‌كه‌یان ون كردووه و له‌و ناوه‌نده به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای كارتی ده‌نگدانیان لێ بكه‌ن كارتی بایۆمه‌تریان پێ ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش كێشه‌ی دروست كردووه له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێشه بۆ ناوی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له‌شاره‌كه درووستبووە و تا ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.