پێنج برا كه پێشمهرگهن پهیامێك بۆ پێنج حزبهكهی كوردستان دهنێرن
K24 - ههولێر:
لە میحوەرکانی شەڕی دژ به چهكدارانی داعش، پێنج برا کە کوڕە شەهیدن پێشمەرگەن و یەکێك لە و برایانە مامۆستا بووە, بهڵام لەکاتی پهلامارێكی داعش بۆ کوردستان, دەستی لە مامۆستایی هەڵدەگرێت و دەبێتە پێشمەرگە, ئەو پێنج برایە لە یەکێك لە میحوەرکان، چیرۆکی ژیانیان دەگێڕنەوە.
ئەم پێنج برایە کوڕی شەهیدن و هەر پێنجیشیان پێشمەرگەن، ئەوان دەڵێن رێبازەکەی باوکمان گرتووەتە بەر و دەبێت لە پێناو خاك و خەڵکی کوردستان گیانی خۆمان ببەخشین.
پێش شەڕی داعش چوار برایان پێشمەرگە بوون, لەگەڵ پهلاماری داعش بۆ سنووری باشووری کوردستان, ساڵحیش مامۆستا بووە, بهڵام دەست لە مامۆستايی هەڵدەگرێت و دەبێتە پێشمەرگە.
ئەو پێنج برایە خەڵکی قەڵادزێن و هەر یەکیان لە میحوەرێك پێشمەرگەیە، ئەوان بە خوێنی خۆیان خاك و خەڵکی کوردستان دەپارێزن و هەر پێنج براکە داوا لە پێنج حزبەکەی باشووری کوردستان دەکەن, کێشەکان بەلاوە بنێن و کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکەن.
ئەم برایەشیان جگە لە پیشەی پێشمەرگایەتی, بەهرەی شیعر نووسینی هەیەو تا ئێستە 9 هەزار شیعری نوسییەوە.
وەک هاوڕێکانیان باسی دەکەن, ئەوان هەموو کات بەشداری شەڕی داعشیان کردووە, بوونەتە نموونەیەکی ئازایەتی لە نێو پێشمەرگەکان.
ئهو پێنج برایە بەڵێنیان بە باوکیان داوە, لە پێناو خاك و خەڵکی کوردستان خۆیان بکەنە قوربانی, تاکە هیوای ئەوانيش ئەوەیە بە چاویی خۆیان سەربەخۆیی کوردستان ببینن.
بەپێنج حزبەکەش دەڵێن وەك ئێمە دەس بخەنە ناو دەستی یەك و وەك برا ناو ماڵی کوردستان رێكبخەنەوە.