سندوقی ھاوكاریكردن بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت و بەساڵاچووان رادەگەیەنرێت

ئەو رێكخراوانە خەڵات دەكرێن كە لەماوەی رابردوودا ھاوكاری وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیان كردووە
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، سندوقی ھاوكاریكردن بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت و ئەو كەسانەی لە خانەی بەساڵاچووان دەژین رادەگەینرێت.

لئەمڕۆ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە مەراسیمێكدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ئەو رێكخراەوانەی كە لەماوەی رابردوودا ھاوكاری ئەو توێژزانەیان كردووە كە لە چوارچێوەی سیستمی وەزارەتی كاردان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا محەمەد ھاودیانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی گوتی: "بەخۆشحاڵیەوە بۆمان دەركەوتووە كە ھیمەتێكی بەھێزی خێرخوازی لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، درێغیان نەكردووە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و منداڵانی بێسەرپەرشت و ھەموو ئەو كەسانەی كە دەكەونە چوارچێوەی سیستمی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بۆیە لێرەوە سوپاستان دەكەم و شایەنی ئەوەن كە لەوە زیاتر رێزتان لێ بگیرێت".

گوتیشی: "لە داھاتوودا سندوقێك رادەگەیەنین بۆ ھاوكاریكردنی منداڵانی بێسەرپەرشت و ئەو كەسانەی كە لەخانەی بەساڵاچووانی سەر بە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ژیان بەسەردەبەن، خەڵكی ھەرێمی كوردستان دەتوانن لە رێگەی ئەو سندوقەوە ھاوكارییەكان پێشكەش بەو توێژانە بكەن".